له گوندى خاڵهبهگى سه‌ر به قه‌زاى رزگارى له ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌سه‌ر كێشه‌ى زه‌ویوزار شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه روویدا، له ئه‌نجامدا چوار كه‌س كوژران و شه‌ش كه‌س بریندارن، سێ له كوژراوه‌كان بران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى یه‌كه‌م له گوندى خاڵه‌به‌گ له‌سه‌ر كێشه‌ى زه‌ویوزار شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه روویداوه، له ئه‌نجامى شه‌ڕه‌كه 10 كه‌س بوونه‌ته قوربانى كه چواریان گیانیان له ده‌ست داوه، شه‌شى تریش بریندارن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه فه‌رمیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، سێ له كوژراوه‌كان براى یه‌كترن و چواره‌میشیان ئامۆزایانه. هه‌روه‌ها كێشه‌كه ماوه‌یه‌كه له نێو ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه هه‌بووه و له دادگه بووه، به‌ڵام هێشتا بڕیارى دادگه‌ى له‌سه‌ر نه‌دراوه.