سكرتێری وەزیری پێشمەرگە لەلایەن هێزەكانی یەكێتی ڕفێنرا و لێی درا

:: AM:08:44:20/12/2025 ‌
سكرتێری وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن هێزێكی یەكێتی دەڕفێنرێت و توورەگەی لەسەر دەكرێت و لێی دەدرێت.

ئەمڕۆ شەموو 20 كانوونی یەكەم، میران بەكر لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە كە سكرتێری وەزیری پێشمەرگەیە رای گەیاند، شەش سەعات لەلایەن هێزی پاراستنی مەكتەب سیاسیی یەكێتیی هەولێر، ڕفێنرام و توورەگە خرایە سەرم و بە بۆكس لێیان دام.

دەشڵێت، لە نزیك باڵەخانەی مەكتەب سیاسیی یەكێتی كە بە كۆشكی سپی ناسراوە،  لام داوەتە دوكانێك شت بكڕم، هێزیكی یەكێتی كە ئەركی پاراستنی مەكتەب سیاسیی یەكێتییە لە هەولێر، هێرشیان كردە سەرم و توورەگەیان لەسەرم نا و شەش سەعات نەمزانی منیان برردە كوێ، بەرەوام جوێن و لێدان و سووكایەتییان پێ دەكردم، دواتر لە شوێنێك منیان فڕێ دا.

روونی كردووەتەوە، ئێستەیش نەمزانی بۆ و لەبەرچی ئەو هێزە وایان لێ كردووم.

 میران بەكر ڕۆژنامەنووسی یەكێتییە و سكرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگەیە، پێشتر لەلایەن پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەناوی شنیار دەمەقاڵێیان بوو، تەنانەت ئەو رۆژنامەنووسە چەند دۆسیەیەكی ئەو پەرلەمانتارەی هەڵدایەوە.



وشە - رامیار جەواد