سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رای دەگەیەنێت، پێش سەری ساڵ قۆناغی پێنجەمی دابەشكردنی زەوی دەست پێ دەكات و تیمەكان بە رۆژانی شەموو و هەینیش كار دەكەن.
ئەمڕۆ شەموو 20ـی كانوونی یەكەم، كارزان هادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، خۆمان ئامادە دەكەین بۆ دابەشكردنی قۆناغی پێنجەمی دابەشكردنی زەوی.
زیاتر گوتی، لە پێش سەری ساڵ قۆناغی پێنجەم دابەش دەكرێت، ئێستە فەرانبەرانی شارەوانی بە رۆژانی هەینی و شەموو كار لەسەر ئامادەكارییەكان دەكەن.
روونی كردەوە، لە چوار قۆناغی كۆتاییدا 29 هەزار پارچە زەوی دابەش كراوە، بە ئامادەبوونی زەویی تر دەست بە دابەشكردن دەكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، ئێستە نزیكەی سێ هەزار پارچە زەوی ئامادە دەكرێت و بۆ قۆناغی پێنجەم دابەش بكرێت.
27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون. بەپێی رێنوێنیی ئەنجوومەنی وەزیران، هەر فەرمانبەرێك بەپیی شوێنی نیشتەجێبوونی یان كارتی زانیاری 200 مەتر زەوی وەردەگرێت.