د. باخان ئازاد: یەكێتی دەیەوێ‌ هەولێریش بكاتە شوێنی رفاندن و كوشتن

:: PM:03:48:20/12/2025 ‌
د. باخان ئازاد چالاكی مەدەنی لەبارەی هێرشكردنە سەر میران بەكر لەلایەن چەكدارانی یەكێتی رای گەیاند، ئەوانە دەیانەوێ‌ هەولێریش ببێتە شوێنی رفاندن و كوشتن. 

میران بەكر پاڵانی راگەیاندنكاری یەكێتی و كادری باڵا، وەك خۆی بڵاوی كردەوە، شەوی هەینی/شەموو 20ی كانوونی یەكەم، سەعات 11 و نیوی شەو لەلای گەڕەكی شەهیدانی یەكێتی لە هەولێر كە دەكەوێتە پشت بارەگای مەكتەبی سیاسیی حزبەكە، هێرشی كراوەتە سەر و دوای ئەوەی توورەگەیان لەسەر كردووە، سێ‌ سەعات بە لێدان و بۆكس لە شوێنی نادیار بێسەروشوێنیان كردووە.

د. باخان ئازاد چالاكی مەدەنی كە لە ماوەی رابردوودا لەسەر زۆر لە پرسەكان دۆسیەی نهێنی جووڵاندووە، بە "وشە"ی گوت، دەركەوت كە ئێستە ئەو حزبە هێز لە پێناو كەسێك دەجووڵێنی كە تازە هاتوونەتە ناو حزبەكە و ئەوەیش هێمایە بۆ ئەوەی هیچ كەسێك پارێزراو نییە. 

روونیشی كردەوە كە هیچ رەوایەتی نییە لە پێناو تاكەكەسێك هێزی سەربازی لەلایەن حزبێكەوە بۆ سەركوتكردنی كادری خۆیان بجووڵێ‌، هەرچەندە ئەو حزبە لە رابردوویشدا كاری هاوشێوەی هەیە وەك ئەوەی بە رۆژی رووناك هاوكار جافیان تیرۆر كرد. 

بەپێویستی زانی كە دەزگا تەناهییەكانی هەولێر لێكۆڵینەوەی رژد لەو پرسەدا بكەن، چونكە بە گوتەی د. باخان ئازاد، یەكێتی دەیەوێ‌ هەولێریش بكاتە شوێنی رفاندن و كوشتن و "نابێت ئەوە قبووڵ بكرێت". 



وشە - وشه‌