کەسێکی ئاگەدار لە دۆخی هەڵەبجە هەواڵی ئەوەی بە "وشە" دا، کە لە شەوی هەینیی رابردووەوە، نوورەدینی حەسەنە چەورە، رفێنراوە و بێ سەروشوێنە.
نوورەدینی حەسەنە چەورە کێیە؟
نوورەدین حەسەن، ناوسراو بە نوورەدینی حەسەنە چەورە، کادری باڵای یەکێتییە و خەڵکی هەڵەبجەیە، لە یەکێک لە فەرماندەکان پێشمەرگەیە.
نوورەدین ئەو کەسەیە کە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا هاوڕێیەتییەکی دێرینی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی هەبوو، لە بانگەشەیەکی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا نوورەدین قسە بە قوباد تاڵەبانی دەبڕێ و تاڵەبانیش دەڵێ، دانیشە نوورەدین.
زانیارییەکە چییە؟
سەرچاوەیەکی ئاگەدار بە "وشە"ی گوت، نوورەدین حەسەن لە شەوی هەینییەوە نەچووە بۆ دەوام و بەگوێرەی قسەی هاوڕێکانی گیراوە.
سەرچاوەکە دەڵێ، هۆکاری گیرانەکەی دیار نییە، بەڵام دەگوترێ هەر بە توورەکە لەسەرکردن، ئاسایشی ئۆپەراسیۆنی یەکێتی بردوویانە.
"وشە" هەروا وازی لەو زانیارییە نەهێنا، بەداواداچوونی زۆری کرد، بەڵام کەس ئامادە نەبوو پشتڕاستی بکاتەوە.