هەرچەندە بڕیار بوو مانگی رابردوو، لاهوور شێخ جەنگی ببرێتە بەردەم دادگا، بەڵام ئەوکاتە "وشە" بڵاوی کردەوە، بافڵ تاڵەبانی رێگری کردووە ببرێتە بەردەم دادگا.
ئێستە زانیارییەکە بەمشێوەیەن، تیمی پارێزەران و ماڵباتی لاهوور شێخ جەنگی داوا دەکەن کەیسەکەی ببرێتە بەردەم دادگا، لە قۆناغی دوای ئەوە، دادگاییکردنەکەی دەگوازنەوە بۆ هەولێر.
ئەمڕۆ دووشەم، 22ی کانوونی یەکەم، سەرچاوەیەکی ئاگەدار، بە "وشە"ی گوت، دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی رەوانەی دادگا نەکراوە و هێشتا لە ئاسایشە، سەرباری ئەوەی کە داواکاری زۆری پارێزەران و ماڵباتەکەی هەیە رێگری دەکرێ لەو داواکارییە.
روونیشی کردەوە، تا ئێستە لاهوور شێخ جەنگی لە گرتووخانەی کانی گۆمەیە و رەوانەی هیچ کوێ نەکراوە.
22ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، چەکدارانی یەکێتی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، سەرباری کوشتن و سووتاندنی چەندان کەس، لاهوور شێخ جەنگی و دارودەستەکەی گیران.