وەزارەتی كارەبا: ئەمە دوایین زستان دەبێت كێشەی پچڕانی كارەبا روو بدات

:: PM:06:58:25/12/2025 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەك لەبارەی پچڕانی كارەبا روونی كردووەتەوە، وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە.  
  
لەبارەی پچڕانی كارەبا وەزارەتەكە روونی كردووەتەوە، ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بە یەکجاری بنبڕ دەکەن، ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.   
  
زیاتر هاتووە، لە ئێستەدا 70٪ی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 سەعاتیی پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە، تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتیمانیی بەردەوامییان پێ دەگات.  
  
لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا هاتووە، وەزارەتی کارەبا سوپاسی پشوودرێژی و هاوکاری بەردەوامی هاووڵاتییان دەکات.


وشە - باز ئه‌حمه‌د