ئاگر كەوتەوە و 30 دوكان سووتان

:: AM:09:27:27/12/2025 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ لە كەمپێكی ئێزیدییەكانی شنگال لە زاخۆ، ئاگر كەوتەوە و دەیان دوكان سووتان.

ئەمڕۆ شەموو 27ی كانوونی یەكەم، ئاگر لە ژمارەیەك دوكانی كەمپی باجد كەنداڵ، لە دەڤەری سحێلا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، زیاتر لە 30 دوكان بە تەواوی كەلوپەكانیانیەوە سووتان، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی زاخۆ لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە دروست بووە، هاوكات ئەم كەمپە زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارەی ئێزیدی شنگالی تێدا نیشتەجێیە.



وشە - رامیار جەواد