نرخی كورسیی سەرۆكی پەرلەمان گەیشتە 200 ملیار دینار

:: AM:10:09:27/12/2025 ‌
لە بەرانبەر وازهێنان لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، حەلبووسی داوای 200 ملیار دینار دەكات، سیاسەتمەدارێكیش دەڵێت، حەلبووسی ناپاكی لەگەڵ هاوبەشەكانی و سەركردەكانی حزبەكەی و دوورخستنەوەی ركابەرەكانی دادی نەدا.

ئەمڕۆ شەموو 27ـی كانوونی یەكەم، مشعان جبووری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە سەكۆی "ئێكس"، هێرشی توندی كردە سەر محەمەد حەلبووسی و ڕای گەیاند، ئاشكرابوو كە هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بە كورسیی سەرۆكایەتی كۆمار تەنیا خەیاڵە، ناپاكی لەگەڵ هاوبەشەكانی و سەركردەكانی حزبەكەی و دوورخستنەوەی ركابەرەكانی دادی نەدا.

دەشڵێت، حەلبووسی بە راست و چەپدا بەڵێنی دا، سازشی كرد، بەڵام بێ سوود بوو. 

روونی كردووەتەوە، كاتێكیش دركی بەوە كرد سەرۆكی پەرلەمانی بۆ نابێت، ئێستە كاندیدێكی دەوێت بەڵێن بدات ئەو 200 ملیار دینارەی بداتەوە گوایە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەرجی كردووە.



وشە - رامیار جەواد