نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو، 27ی كانوونی یەكەم، كەسێك كە خەڵكی باكوری كوردستانە لە هۆتێلێكی سلێمانی تەرمەكەی دۆزرایەوە، كە ئەوكاتە "وشە" ئاشكرای كرد، بە چەقۆ كوژراوە.
كەمێك لەمەوبەر پەیامنێری "وشە" لە سلێمانی رای گەیاند، تەرمی ئەو كوژراوە لە هۆتێل "تاجی پاشا" لە سلێمانی بە ئۆتۆمبێلی ئاسایش نەك بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی هێنرایە پزیشكی داد.
ڕوونیشی كردەوە، رێگری كراوە میدیاكانی ئامادەبوو ڤیدیۆی ئەو دیمەنە بكەن و هەوڵدراوە بڵاوە بە میدیاكان بكرێت.
لەلایەكی ترەوە هانا چۆمانیی رۆژنامەنووس، بڵاوی كردەوە كە ئەو كەسەی لە هۆتێلێكی سلێمانی كوژراوە پەكەكەیە.
زانیارییەكە بەمشێوەیە بوو، لەناو هۆتێلی "تاجی پاشا" كە دەكەوێتە ناو بازاڕی سلێمانی، تەرمی هاووڵاتییەك دۆزراوەتەوە كە بە چەقۆ كوژراوە، هاووڵاتییەكە خەڵكی باكوری كوردستانە و "وشە" زانیویەتی كە لێكۆڵینەوە لەو تاوانە دەستی پێ كردووە.