شارەزایەكی كەشناسی وریایی دەدات و رای دەگەیەنێت، لە ئەمشەوەوە خێرایی با 70 كیلۆمەتر مەتر لە دەبێت سەعاتێكدا، بۆیە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە.
ماردین شێخ سەلام، شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە، ئەمشەو و سبەی لەگەڵ شەپۆلی باران و بەفرەكەدا بای بەهێزی لەگەڵ دەبێت، لەهەندێ ناوچە بەتایبەت ناوچەی شاخاوی؛ خێرای با 70 كیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێكدا، بۆیە هاتوچۆکردن گونجاو نییە و بۆ كاری زۆر تایبەت نەبێت مەچنەوە دەرەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، پێشبینی دەكرێ بەفر بێتە ناو زۆرترین شار و شارۆكەوە، ئەمڕۆ تا ئێستە لە زۆر ناوچەی شاخاوی 30 سانتیم بەفر زیاتر باریوە و بەردەوامە، پێشبینی زیاتری بەفربارین دەكرێت لەو ناوچانە وەك "مێرگەپان، برادۆست، مەرزی كێلێ، دۆڵی شاورێ، سەرسەنگ و ئامێدی".