بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، ئامانج لە سەردانەكە بۆ یەكلاكردنەوەی دوو پۆستی باڵای پارتییە.
ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی كانوونی یەكەم، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی بەغدا دەكات.
سەردانەكەی شاندی پارتی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی ئەو حزبەیە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمان.
بەشێكی تری سەردانەكەی شاندی پارتی بۆ بەغدا، تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەكان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.
هەفتەی رابردووش شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و زیاتر لە 20 كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئەنجام دا.
ئێستە پەرلەمانی عێراق خۆی ئامادە دەكات بۆ یەكەمین دانیشتنی خولی شەشەمی خۆی، كە بڕیارە سبەی دووشەم 29ی كانوونی یەكەمی 2025 بەڕێوە بچێت.