بڕیار وایە رۆژی چوارشەمی داهاتوو، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش بكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 28ی كانوونی یەكەم، سەرچاوەیەك، بە "وشە"ی راگەیاند، رۆژی چوارشەم 31ی كانوونی یەكەم، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە هاتە ناردن و راستەوخۆ خشتەی دابەشكردنی مووچە راگەیەنرا كە تا رۆژی چوارشەم بەردەوام دەبێت.