بەرێوەبەرایەتی بەنداوەكان بڵاوی كردووەتەوە، كاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینە لەسەر بەنداوەكان بە تەوەوەتی دەركەوتووە و رێژەی ئاو زیادی كردووە.
ئەمڕۆ دووشەم 29ـی كانوونی یەكەم، بەرێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە دواین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی كوردستان، بەڕێژەیەكی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەكانەوە زیادیان كردووە و كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوەكان ئاستێكی بەرزتریان تۆماركرد و لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو.
روونكراوەتەوە، بەكاریگەری دواین شەپۆل لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو كۆگاكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دەربەندیخان 50 سانتیم، لە دوكان 85 سانتیم، لە بەنداوی دهۆك 16 سانتیم و لە گۆمەسپان 60 سانتیم ، ئاستی ئاو زیادی كردووە، بەنداوە بچوكەكانیش لە سنووری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆك كە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەكە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون ئەوانی تریش زیادیان كردووە و ئاویان لێ خەزن كراوە.
ئاماژە بوەشكراوە، كاریگەری شەپۆلەكە ڕۆژانی داهاتووش بۆ زیادكردنی ئاوی بەنداوە گەورەكان بەردەوامە، هەرێمی كوردستان بە كەشێكی تەڕەوە پێ دەنێتە ساڵێكی نوێ.