هاتوچۆی هەولێر: بەهۆی بەفرەوە رێگەكان شیاوی بەكارهێنان نین

:: PM:05:18:29/12/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگەدار دەكاتەوە، کە رێیەكانی دەرەوەی هەولێر بەكار نەهێنن، تكاش دەكات كەس بەرەو شەقڵاوە نەچێت. 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە، بەهۆی بارینی بەفر ڕێگەی هەولێر بەرەو شەقڵاوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە، بۆیە داوا لە شوفێران دەكات، ئەو رێیە بەكار نەهێنن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هەرچەندە تیمەكانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوامن لە پاك كردنەوەی ڕێگەكە و ڕاماڵینی بەفر، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بارینی بەفر و نزم بوونەوەی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر لە هەندێك شوێن ڕێگەكە بەستوویەتی ئەگەری خلیسكانی ئۆتۆمبێل هەیە، بۆیە ئێستە ڕێگەكە شیاوی بەكار هێنان نییە.

"ڕێگەی شەقڵاوە بەرەو هیران و ڕێگەی پێچەکانى گەرۆتە، ڕێگەی شەقڵاوە بەرەو زینەتیر و بالیسان بەهەمان شێوە بەهۆی بارینی بەفر شیاوی بەكارهێنان نین" هاتوچۆی هەولێر وا دەڵێ.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم