ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگەداری هاووڵاتییان دەكاتەوە، بەهۆى ئەم كەشوهەوا چڕەی کە ئێستە رووی لە ناوچەكە كردووە، رێگەكان بەستوویەتی، پێویستە هاتوچۆ راگرن و ئەگەر بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، نەیەنە دەرەوە.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاگەدارییەكدا رای گەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ لە زۆربەی شوێنەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست بووە، تیمەكانی پێوەندار و هەمووان سەرقاڵی پاككردنەوەی ڕێگەكانن.
"داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەكەین كە هاوكار بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان، بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆ نەكەن، بۆ ئەوەی تیمەكانمان كارەكانیان بە باشی و خێرایی ئەنجام بدەن و ڕێگەكان بە تەواوی پاك بكرێنەوە". لە راگەیەنراوەكەدا وا نووسراوە.