راگەیاندن و پێوەندییەكانی دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاوی كردەوە، جارێكی تر هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەكەیاندا داخراوە.
راگەیاندنى دەروازەكە دەڵێ، بەهۆی هاتنی بەفرێكی زۆر و سەختی ڕێگەكان و نالەباری كەشوهەوا، لەلایەن دەروازەی "تەمەرچینی ئێران" ئاگەدار كراینەوە، بەهیچ شێوەیەك هاتوچۆی گەشتیاری لە دیوی ئێران نەماوە و تەواوی ڕێگەكان بەستراون.
دەروازەكە داوا لە تەواوی گەشتیاران، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، عێراق و ئێران دەكات ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچۆ سەردانی دەروازەكە نەكەن.