پارتی كاندیدی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی گۆڕی

:: PM:03:22:30/12/2025 ‌
پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گۆڕی و فەرهاد ئەترووشی كردە كاندید.

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی كانوونی یەكەم، پارتی دیموكراتی كوردستان، شاخەوان عەبدوڵای لە كاندیدكردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كشاندەوە، فەرهاد ئەترووشی سەرۆكی فراكسیۆنی حزبەكەی لە جێگەی ئەو كاندید كرد.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە كێبەركێیەكی توند هەیە لە نێوان پارتی و لایەنەكان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.



وشە - رامیار جەواد