ساڵی نوێ بەفر بەردەوام دەبێت

:: PM:04:42:30/12/2025 ‌
كەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی 24 سەعاتی رابردووی بڵاوكردەوە و زۆرترین رێژەی بارانبارین لە پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە، كە 30 ملیم باریوە.

كەشناسی هەرێم بڵاوی كردەوە، زۆرترین رێژەی باران لە پێنجوێنی سەر بە سلێمانی بووە، كە 30 ملیم بووە، كەمترین رێژەی بارانبارینیش لە زۆرێك لە ناوچەكانی سەر بە دهۆك بووە كە رێژەكەی سفرە.

لە ناوچەكانی پیرمام و خەبات و شەقلاوە و كۆیە و سیدەكان و دیبەگە و چۆمان و خەلیفان و بەنداوی دوین و چەمچەماڵ و دوكان و بازیان و رانییە و قەڵادزێ و چوارقورنە و چەندین ناوچەی سەر بە پاریزگاكانی هەرێم لەسەروو  10 ملیم بووە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بەفر و باران تا كۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی نوێ بەردەوام دەبێت و بەو پێیەش رێژەی بارانبارین لە هەرێم بەرزدەبێتەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم