د.شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق كە كاندیدبوو بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و دواتر كشایەوە، رای گەیاند، بابەتەكە دژایەتی كەسی نییە ئەوەندەی پێوەندی بە كوردایەتییەوە هەیە، گرنگ ئەوەیش پۆستەكە بۆ كورد بێت.
د.شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانێكدا رای گەیاند، بابەتی دەنگنەدان بۆ جێگری دووەمی پەرلەمان، بابەتێكی كەسی نەبوو ئەوەندەی كوردایەتی بوو.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەوەندە لە رابردوو كردوومانە و بۆ خزمەتی كورد بەس نییە، ئێستەیش قینی ئەوەیە دەڕژن كە لە رابردوودا دژیان دەوەستاینەوە.
د.شاخەوان عەبدوڵا خولی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق جێگری سەرۆكی پەرلەمان بوو، هەندێك هەڵوێستی لەسەر كورد و هەڵەبجە و كەركووك لایەنە عێراقییەكان توڕە كردبوو، كە بەمشێوەیە كوردایەتی دەكات.