فەرهاد ئەترووشی كە ئێستە كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و دوای دەنگدان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لەو پۆستە دەست بەكار دەبێت.
فەرهاد ئەمین سەلیم ئەترووشی، ناسراو بە فەرهاد ئەترووشی:
ساڵی 1978 لە پارێزگای دهۆك لە دایكبووە.
پارێزگاری پێشووی دهۆك بووە لە ساڵی 2014 بۆ 2020
لە ساڵی 2010 تا 2014 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بووە و ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز بووە.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لە بازنەی دهۆك كە دەنگێكی زۆری بەدەستهێنا.