لە كۆیە داوای دەستلەكاركێشانەوەی ئیدارەی شارەكە دەكرێت

:: AM:09:50:01/01/2026 ‌
ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و چالاكی كۆیە، داوای دەستلەكاركێشانەوەی قایمقام دەكەن و ئەو پرسەشیان لە ناو خەڵكی شارەكەدا بڵاو كردووەتەوە. 

شەپۆلێكی ناڕەزایەتیی بەرفراوان ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی گرتووەتەوە و هاووڵاتییانی  كۆیە داوای دەستلەكاركێشانەوەی ئیدارەی شارەكە دەكەن، بەهۆی نەبوونی كارەبا و خزمەتگوزاری پێویست. 

هەرێم كاكەسوور چالاكی مەدەنی لە كۆیە، بۆ "وشە" گوتی، هاووڵاتییان باس لەوە دەكەن كە كۆیە تووشی "ئیفلیجیی خزمەتگوزاری" بووە و هیچ هەنگاوێكی رژد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت پرسی كارەبا ئاو  و ڕێگاوبان لێژنەكانی چاودێری ، نەنراوە.

روونیشی كردەوە كە یەكێك لە ڕەخنە سەرەكییەكان ئەوەیە كە قایمقام خەڵكی شارەكە نییە و هەست بە ئازار و پێداویستییەكانی خەڵكی كۆیە ناكات و داوای دەستلەكاركێشانەوەی دەكەن. 

كۆیە لە رووی ئیدارییەوە سەر بە هەولێرە بەڵام حزب لەوێ‌ /یەكێتی/ رێگرە كە پڕۆژەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگاتە شارەكە و هەموو پرسێك بە حزبی دەكات. 



وشە - وشه‌