دەروازەی زێت تا كاتێكی نادیار داخرا

:: AM:11:21:01/01/2026 ‌
بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر، هاتوچۆی گەشتیاران لەدەروازەی نێودەوڵەتی "زێت" لە نێوان هەرێم ‌و توركیا بۆ كاتێكی نادیار ڕاگیرا.

هۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان لە ئاگەدارییەكدا ڕای گەیاند، "بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و سەختیی ڕێگاكان لەلایەن هەردوو دەروازەی (دەرەجیك) لەتوركیا و (زێت) لەهەرێمی كوردستان، ئاگەداركراینەوە كە هاتوچۆ بۆ كاتێكی نادیار ڕاگیراوە.

هەروەك ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە تەواوی ڕێگاكانی ئەو سنوورە بەستوویەتی ‌و بەهیچ شێوەیەك هاتوچۆی گەشتیاریی تێدا ئەنجام نادرێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم