د.دڵشاد محەمەد پزیشك، خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كرد و بەڵگەنامەی كاندیدبوونی لەلایەن ئەمیندارییەتی پەرلەمانی عێراق پێ درا.
ئەمڕۆ یەكشەم چواری كانوونی یەكەم، د.دڵشاد محەمەد پزیشك و كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، بە "وشە"ی راگەیاند كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووە.
ڕوونیشی كردەوە كە هێشتا بە تەواوی دیار نییە كێ پشتیوانیم دەكات بۆ دەنگدان، بەڵام "ئومێدم هەیە ببمە سەرۆك كۆمار".
لەبارەی پشتیوانی لایەنە عەرەبییەكان بۆ، د. دڵشاد گوتی، نا لەگەڵ ئەوان گفتوگۆ ناكات و چاویشی لەوە نییە دەنگی پێ بدەن، چونكە بابەتەكە بەڕێككەوتن بێت باشترە.
د.دڵشاد محەمەد پزیشكی گشتییە و پێشتر كاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق بەشێوەی سەربەخۆ، بەڵام بەخت یاوەری نەبوو دەرنەچوو، لەگەڵ ئەوەیشدا لەماوەی رابردوودا چەندان دۆسییەی گەندەڵی لەسەر بەرپرسان وروژاندووە و ناكۆكی لەگەڵ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست هەیە.