ماوەی گرتنی شاسوار عەبدولواحید درێژ كرایەوە

:: PM:02:48:04/01/2026 ‌
ماوەی گرتنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوێ‌ درێژ كرایەوە، لە كاتێكدا هەفتەیەك دەبێت ماوەی زیندانییەكەی بەگوێرەی بڕیاری دادگا بەكۆتا هاتووە و ئازاد نەكراوە. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ماوەی زیندانییەكەی شاسوار عەبدولواحید بۆ 12ی مانگ درێژ كرایەوە، بەڵام هێشتا هیچ بیانوویەك بە پارێزگارەكانی نەدراوە.

لە 12ی ئابی ساڵی رابردوودا، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ زیندانی كرا، ئەمڕۆ هەفتەیەك بەسەر تەواوبوونی ماوەی زیندانییەكەی تێپەڕیوە، بەڵام ئازاد نەكرا.

بەگوێرەی یاسا ئەوانەی ماوەی زیندانیكردنیان تەواو دەبێت، دەبێت ئازاد بكرێن، بەڵام پێدەچێ‌ دۆسیەی تر لەسەر شاسوار عەبدولواحید هەبێت و رەوانەی دادگا كرابێت، واتا ئێستە وەك راگیران بێت نەك تەواوبوونی حوكمەكەی. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم