تونێلێكی پەكەكە داڕما و قوربانیی لێ كەوتەوە

:: PM:03:15:04/01/2026 ‌
یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان "یەرەكە" ئەمڕۆ یەكشەم چواری كانوونی دووەم، ڕاگەیەنراوێكی نووسراوی بڵاو كردەوە و دەڵێت: "یەك لە هاوڕێیانمان بە ناسناوی هەڵۆ سوورێن، كاتێك كە لە ئەركی شۆڕشگێڕیدا بوو، لە ئەنجام رووداوێكی نەخوازراو لە هەرێمی ئاسۆس گیانی لە دەست دا".

لە راگەیەنراوەكەی یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستاندا  هاتووە، هەڵۆ سوورێن ناسراو بە كوردە دارا خەڵكی شارەزوورە، بە رووداوێكی نەخوازراو شەهید بووە، بەڵام "وشە" زانیویەتی بەهۆی داڕمانی تونێلەوە لە چیای ئاسۆس گیانی لە دەست داوە.

تەواوی هێزەكانی پەكەكە ماوەی چەند ساڵێكە لەناو چیاكانی كوردستان تونێلیان لێداوە، بۆ بەرگریكردن لە خۆیان و خۆپارستن لە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا، بەردەوام لەناو تونێلەكاندا دەمێننەوە، بەشێك لەو تونێلانە لە وەرزی زستاندا مەترسیی داڕووخانیان لەسەرە.



وشە - سۆران عەزیز