پێنجشەم پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە

:: PM:03:23:06/01/2026 ‌
وادەی كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی دیاری كرا و رۆژی پێنجشەم شاندوو هەردوو حزب كۆ دەبنەوە. 
 
سەرچاوەیەكی تایبەت، بە "وشە"ی راگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

هەمان سەرچاوە گوتی، كۆبوونەوەكە رۆژی پێنجشەم لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و گفتوگۆكانی ئەمجارە تاڕادەیەكی زۆر یەكلاكەرەوە دەبن. 

كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی هاوكاتە لەگەڵ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كە پارتی دوو كاندیدی فەرمی و یەكێتی یەك كاندیدی فەرمی هەیە.

دوێنی "وشە" هەواڵی ئەوەی بڵاو كردەوە كە پارتی و یەكێتی ئەم هەفتەیە كۆ دەبنەوە و پرسی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ‌ یەكلا دەبنەوە. 



وشە - وشه‌