قیركردنی سایدی یەكەمی ڕێگەی (كۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل) كۆتایی پێ هات

:: AM:11:08:07/01/2026 ‌
كارەكانی قیركردنی سایدی یەكەمی ڕێگەی كۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل كۆتایی هات، كە بەشێكی گرنگی رێگەی هاملتۆنە و رێگەیەكی بازرگانی و گەشتیارییە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی 90 ملیار دینار دەست بەجێبەجێكردنی كراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی كانوونی دووەم، پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، كارەكانی قیركردنی سایدی یەكەمی ڕێگەی كۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل كۆتایی هات، كە بەشێكی گرنگی رێگەی هاملتۆنە و رێگەیەكی بازرگانی و گەشتیارییە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی 90 ملیار دینار دەست بەجێبەجێكردنی كراوە.

باس لەوەش كراوە، ئەو رێگەیە پێكهاتووە لە دروستكردنی ڕێگە بە درێژیی 10 كیلۆمەتر، تێیدا جگە لە تەواوكردنی هەردوو تونێڵی ماوەران و میراوە، دوو یەكتربڕیش بەشێوەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە خۆ دەگرێت.

جێگەی باسە پێش سەری ساڵ، قیركردنی سایدی یەكەم كۆتایی پێ هات بە درێژایی ڕێگەی كۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل. لە داهاتوودا ئەم ڕێگەیە هەولێر دەبەستێتەوە بە هەموو ناوچە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران و باڵەكایەتی، كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر كەرتی گەشتیاری و ئاسانكردنی هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرانە و یەكێك لە كارە ستراتیجی و گرنگەكان لە پڕۆژەكە، بە ساید-سلۆپكردنی بەری ڕاستی شەقامە سەرەكییەكەی، كارەكە بریتییە لە بڕین و هەڵكەندنی نزیكەی 450 هەزار مەتر سێجا بەمەبەستی بنبڕكردنی دیاردەی خزین.



وشە - رامیار جەواد