لە ئەنجامی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆی حەلەب، دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانك و درۆنی چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا تێكشكێنران.
ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی كانوونی دووەم، ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رای گەیاند، لە ئەنجامی شەڕی ئەمڕۆدا یەك تانك و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازی و حەوت درۆن تێكشكێندراون و دەیان چەكداری سەر بە حكوومەتی سووریا كوژراون.
لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵەدا، كوردی حەلەب بە دڵخۆشییەوە بەردەوامن لە بەرگری، بەڵام لە پاڵ ئەوەیشدا بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە "وشە" بڵاوی كردەوە، گرووپە چەكدارەكانی حكوومەتی كاتی سووریا راستەوخۆ كوردی حەلەب بۆردمان دەكەن.