بەنداوێكی تر سەرڕێژ بوو

:: AM:10:09:10/01/2026 ‌
بەهۆی بارانبارینی ئەمشەو بەنداوێكی تر سەرڕێژ بوو، بەمەیش ژمارەی ئەو بەنداوانەی سەرڕێژ بوونە گەیشتە شەش بەنداو.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی كانوونی دووەم، حاجی وشیار كورداوەیی جووتیاری سنوورەكە، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەنداوی باواجی ئەمشەو سەرڕێژی كرد و پڕ بوو.

زیاتر گوتی، ئەو بەنداوە لە سنووری كۆیە گرنگی خۆی بۆ جووتیاران هەیە و ئاوەكەی بۆ كشتوكاڵ و ئاژەڵداری سوودی لێ وەردەگیرێت.

باسی لەوەش كرد، ئەو بەنداوە پێشتر لە وەرزی هاوین بە تەواوەتی وشكی كردبوو و هیچ بڕە ئاوێكی تێدا نەمابوو، بەڵام ئەمڕۆ بووژاوەتەوە و سەرڕێژیش بووە.

روونی كردەوە، خۆشبەختانە ئەمە سێیەم بەنداوی سنووری كۆیەیە كە سەرڕێژ بووە، هەروەها بەنداوی كورداوەش ئێستە رێژەی ئاوەكەی زۆر بەرز بووەتەوە و پێشبینی دەكرێت لەگەڵ بارانێكی تر سەرڕێژ بێت.

ئەوە لە كاتێكدایە تا ئێستە چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان سەرڕێژی بوون، بەمەیش دەبێتە شەشەم بەنداو.



وشە - رامیار جەواد