بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، سبەی شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەفر تا ئاستی هەزار مەتر بەرزی لە رووی دەریا دێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئێوارە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ئێوارەی رۆژی دووشەم كاریگەریی ئەم شەپۆلە دەست پێ دەكات تا شەوی چوارشەم و لە كاتەكانی بەیانی ڕۆژی پێنجشەم كۆتایی دێت.
باس لەوەش كراوە، بەفربارین لەسەر شاخە بەرزەكان ئەو ناوچانەی بەرزییان لە هەزار مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزترە، لە ماوەی كاریگەریی ئەم شەپۆلە بەفری دەبێت.
روون كراوەتەوە، لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆك، ئەگەری بەفری دەبێت، ڕۆژی چوارشەم لەبارەی بارانبارین، شێوازی دابارین نمەبارانی بەردەوام و هەندێ كات لێزمەبارانی دەبێت، بەتایبەت سنووری ئیدارەی زاخۆ و ڕاپەڕین .
ئاماژە بەوەش كراوە، لەگەڵ بارانبارین هەندێ كات هەورەتریشقەش دەبێت، خێرای با لە ڕۆژی سێشەم زیاد دەكات بۆ سەرووی 25 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، پلەكانی گەرما لە ڕۆژی چوارشەم زیاتر نزم دەبێتەوە.