دوای ئەوەی كە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ڕای گەیاند كە فەرماندە ئازاد حەلەب شەهیدبووە لە ڕاگەیاندراوێكی نوێدا ئاشكرای كرد، كە بەهۆی دۆخی سەختی شەڕەوە پێوەندییەكان پچڕابوو، بۆیە ئازاد حەلەب شەهید نەبووە و بە برینداری خۆی گەیاندووەتە شوێنێكی ئارام.
ڕاگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسوود روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، كەمێك پێش ئێستە ڕامانگەیاند كە ئەندامی فەرماندەیی ئازاد حەلەب شەهیدبووە، لەبەر دۆخی سەختی شەڕ و پێكدادان پێوەندییدمان لەگەڵ پچڕابوو و سەرەڕای هەموو هەوڵەكانمان نەتوانرابوو كە زانیاری وەربگرین.
دووپات لەوە دەكەنەوە كە ئازاد حەلەب شەهید نەبووە، پێوەندی لەگەڵ گرێدراوە و ئێستە بە برینداری خۆی گەیاندووەتە شوێنێكی ئارام.
"وشە" وەك سەرچاوەیەكی هەواڵی رۆژئاوای كوردستان رووداوەكانی حەلەب، هەواڵەكەی پێشتر بڵاو كردبووەوە كە ئەو فەرماندەیە شەهید بووە، بەڵام بەپشت بەستن بە روونكردنەوەكەی ئاسایشی ناوخۆی حەلب، هەواڵی رەتكردنەوەی شەهیدبوونیشی بڵاو دەكەینەوە.