مەلا بەختیار كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لەلایەن ئەمیندارییەتی پەرلەمانی عێراق و دوای وردبینی لە ناوی كاندیدەكان دوور خرایەوە و ئێستە لە كۆی 80 كاندید تەنیا 11 كەس ماونەتەوە كە زۆربەیان كوردن.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە كۆی زیاتر لە 80 كەس كە سیڤی خۆیان پێشكەش كردبوو بۆ كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، 70ـیان دوورخراونەتەوە و ئێستا تەنیا 11 كەس ماون.
ئەوەی كە پێوەندی بە دوورخستنەوەی مەلا بەختیارەوە هەبێت لە كاندیدبوونی بۆ ئەو پۆستە ئەوەیە كە بڕوانامەكەی لەلایەن لیژنەی وردبینییەوە پەسەند نەكراوە.
لە چەند ڕۆژی رابردوودا، "وشە" راپۆرتێكی وردی لەبارەی مەلا بەختیار بڵاو كردەوە كە دەیەوێ ململانێ لەگەڵ یەكێتی بكات.