ئەمڕۆ نزیكەی 750 پارچە زەوی لە كانی قڕژاڵە دابەش دەكرێت و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت، تا ئێستە زیاتر لە 31 هەزار پارچە زەوی دابەش كراوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی كانوونی دووەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە، تا ئێستە نزیكەی 31 هەزار پارچە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دابەش كراوە.
باس لەوەشكراوە، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و ئەمڕۆ نزیكەی 750 پارچە دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كانی قڕژاڵە دابەش بەسەر فەرمانبەرندا دەكرێت.
روونكراوەتەوە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر (دەوروبەری هەولێر) تا ئێستا نزیكەی 31 هەزار پارچە زەوی لە 12 سەرۆكایەتیی شارەوانیی شەمامك، بنەسڵاوە، دارەتوو، كەسنەزان، بەحركە، كانی قڕژاڵە، مەخموور، قوشتەپە، دیبەگە و چەند شوێنێكی دیكەش لە قۆناغی یەكەمدا دابەش كراوە و ئەمڕۆش لە كانی قڕژاڵە نزیكەی 750 پارچە زەوی دابەش دەكرێت و بەمەش دەبێتە 13 شارەوانی كە زەوییان دابەش كردووە.
دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و پرۆسەش بە باشی بەڕێوە دەچێت و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرج و ڕێنوێنییەكان دەیانگرێتەوە، لە سنووری شارەوانییەكانی خۆیاندا زەوی وەردەگرن.