هۆشداری بە خانەنشینان دەدرێت

:: AM:08:50:15/01/2026 ‌
بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بە نووسراوێكی فەرمی خانەنشینان ئاگادار دەكرێنەوە پێویستە بۆ مووچەكانیان فۆڕمێكیان پێ‌ دەدرێت پێویستە پڕی بكەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 15ـی كانوونی دووەم، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری خانەنشین و وارسی خانەنشینان كە هێشتا مووچەكانیان نەچۆتە سەر هەژماری من، بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 2026/1ی خانەنشینان پێویستە خانەنشینەكە خۆی ئامادە بێت.

بەپێی نوسراوەكە گەر وارسی هەبوو پێویستە وارسەكە خۆی ئامادەبێت ئینجە مووچەكەی بۆ خەرج دەكرێت، بە پێچەوانەوە مووچەكەی بۆ خەرج ناكرێت.
 
هاوكات لە كاتی وەرگرتنی مووچەكەی فۆڕمێكی پێدەدرێت و پێویستە سەرجەم زانیارییەكانی ناو فۆڕمەكە بە دروستی پڕبكاتەوە و بۆ كۆتایی مانگی 2ی2026 فۆڕمەكە بگەڕێنێتەوە بانكەكەی. 



وشە - رامیار جەواد