یەكگرتوو یەكێتی و نەوەی نوێی بێ هیوا دەكات

:: PM:03:26:17/01/2026 ‌
لە یەكەم كاردانەوەدا یەكگرتووی ئیسلامی بەفەرمی داوای بافڵ تاڵەبانی بۆ رێكخستنی كورسییەكانی لەگەڵی رەتكردەوە.

ئەمڕۆ شەموو 17ـی كانوونی دووەم، لە بەرانبەر نزیكبوونەوەی یەكێتی و نەوەی نوێ بۆ پێكهێنانی حكوومەت و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، سەڵاحەدین بابەكر گوتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، هەموو نزیكبوونەوەیەكی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بە باش دەزانین، نزیكبوونەوەی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ باشە و بڕیاری خۆیانە و رێز لە بڕیارەكەیان دەگرین و ئومێد دەكەین ببێتە مایەی كاراكردنی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت.

دەشڵێت، ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر لەسەرەتاوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونمان داوە و ئەو بڕیارە هەتا ئێستەش بەردەوامە.

ئەوە لە كاتێكە كۆمەڵی ئیسلامیش بەشداری پەرلەمان ناكات لە كۆی سێ‌ پەرلەمانتاری یەكیان سوێندی خواردووە، هەڵوێستیش دوو لەت بووە.

بەم پێیەش رێككەوتنەكەی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكان 43 كورسی تێپەڕ ناكات و ناتوانن هیچ شتێك بكەن.


وشە - رامیار جەواد