هەسەدە ڕای گەیاند، حكوومەتی كاتیی سووریا ڕێككەوتنی كشانەوەمانی پێشیلكردووە، ئێستە ژمارەیەك شەڕڤان گەمارۆ دراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ڕاگەیانراوێكی لەبارەی گەمارۆدانی ژمارەیەك شەڕڤانانیان، بەهۆی پێشێلكردنی ڕێككەوتنی جێگۆڕكێی هێزەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەبەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لەلایەن چەكدارانی سەر بە حكوومەتی كاتیی سووریا، بڵاوكردەوە.
دووپات لەوە كراوەتەوە، گرووپێك لە شەڕڤانانمان لە دێرحافر و مەسكەنە گەمارۆ دراون، سەرەڕای ئەوەی لە ڕێككەوتنەكەدا وادەی 48 سەعات دیاریكراوە بۆ كشانەوەی هێزەكان، بەڵام حكوومەتی كاتیی سووریا ڕێككەوتنەكەی پێشێل كرد و بە بەكارهێنانی تانك هێرشی كردە سەر شەڕڤانان.
"ئێمە حكوومەتی دیمەشق و هێزە نێودەوڵەتییەكانی پاڵپشتی ڕێككەوتنەكە بە تەواوی بە بەرپرسیار دەزانین لە سەلامەتی و ژیانی شەڕڤانە گەمارۆدراوەكانمان، دووپاتیش لەسەر پێویستی دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەتییان لەگەڵ چەكەكانیان دەكەینەوە". لە ڕاگەیەنراوەکەدا وا نووسراوە.