لە كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و تۆم بارك چۆن باس لە پێوەندییەكانی كوردستان و عێراق كرا؟

:: PM:05:44:17/01/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پیرمام لەگەڵ تۆم بارك نوێنەری تایبەتیی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا و باڵوێزی ئەمەریكا لە توركیا كۆبووەوە.

لە دیدارێكی تایبەتدا كە وێندی گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەكە و پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ كرا و دووپات لە چارەسەریی ئاشتییانەی كێشەكان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كرا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم