گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی وەزارەتی رۆشنبیری دەكرێت

:: PM:05:14:18/01/2026 ‌
گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور وەك راوێژكاری وەزارەتەكە دەستبەكار دەبێت. 

بڕیارە سبەی دووشەم 19ی كانوونی دووەم، گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و لاوانی هەولێردا بكرێت و سیروان عوسمان لەو پۆستەدا دەست بەكار دەبێت. 

ئەمڕۆ دووشەم 18ی كانوونی دووەم، سیروان عوسمان كە وەك بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و لاوانی هەولێر دەستبەكار بوو، بە "وشە"ی راگەیاند، سبەی سەعات 10 بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان چەند گۆڕانكارییەك لەناو وەزارەتەكەدا دەكرێت. 

روونیشی كردەوە كە "من" سیروان عوسمان لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و لاوان لە شوێنی فەرهەنگ غەفوور دەستبەكار دەبم و هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور دەبێتە راوێژكاری وەزارەتەكە.

جێی ئاماژەیە كە سیروان عوسمان پێشتر بەرپرسیاریەتی حكوومی و حزبی هەبووە، هاوكات ئەندامی سكرتاریەتی لاوان و قوتابیان بووە.  

هاوكات هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور كە ماوەیەكی زۆرە لەو پۆستەدا خزمەت دەكات، وەك كەسایەتییەكی شاری هەولێر ناسراوە. 


وشە/ فەیسەڵ شێخانی


وشە - وشه‌