موراد قەرەیلان: چی دەبێت با ببێت وەك گەل و تەڤگەر رۆژئاوا بە تەنیا جێناهێڵین

:: AM:09:36:20/01/2026 ‌
موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) پەیامێكی تایبەتی بە رۆژئاوای كوردستان بڵاو كردەوە و رای گەیاند، ئەمەی روو دەدات قۆناغێكی مێژووییە و هێرشەكانیش تەنیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان نییە، بۆ سەر هەموو گەلی كوردە.

پەیامەكەی قەرەیلان لە رێگەی ڤیدیۆوە لەلایەن میدیاكانی نزیك لە خۆیان بڵاو كراوەتەوە و دەڵێت: ئەمە پیلانگێڕییەكی گەورەیە، دەوڵەتی تورك لە پشت ئەم شەڕەوەیە و هاوكاریانە.

ئەوەشی گوتووە، ئەو سەفەربەرییەی راگەیەنراوە بۆ هەموو گەلی كوردستانە و دەبێت هەمووان خاوەن هەڵوێست بن، وەك گەل و تەڤگەر چی دەبێت با ببێت، رۆژئاوا بە تەنیا جێناهێڵین.



وشە - سۆران عەزیز