مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ماكسیم پرێڤۆ، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیكا كۆبووەوە.
هەردوولا دووپاتیان لە پتەوكردنی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەلجیكا كردەوە، بە تایبەتی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی.
جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیكا، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش، بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە پێكدادان و پەرەسەندنە سەربازییەكانی دۆخی سووریا و مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش دەربڕی و دووپاتیان لە بەهێزكردنی هاوكاری و هاوئاهەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانە كردەوە.