هێرش كرایە سەر بارەگای پارتی ئازادی كوردستان و شەهید هەیە

:: AM:08:56:21/01/2026 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرش كرایە سەر بارەگایەكی پارتی ئازادی كوردستان، بەپێی زانیارییەكان هێرشەكە لە رێگەی درۆن بووە و شەهیدێك و بریندارێك هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی كانوونی یەكەم، پەیامنێری "وشە" لە كەركووك پێی راگەیاندین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆن و مووشەكەوە، هێرش كرایە سەر بارەگایەكی پارتی ئازادی كوردستان (PAK)  لە چەمشار رێگەی دهۆك.

ئەوەش زانراوە، سەرەتا بە درۆن هێرش كراوە و دواتر بە مووشەكێك هێرش كراوەتە سەر بارەگاكە. دوای ئەوە درۆنێكی تر لێی داون، بەڵام نەتەقیوەتەوە.

لە ئەنجامی هێرشەكەدا شەهیدێك و بریندارێك هەن، ئێستە بریندارەكە گواستراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەشێكی زۆری جەستەی سووتاوە.

لەبارەی هێرشەكەدا پارتی ئازادیی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی داوە، ئێران هێرشەكەی ئەنجام داوە و بارەگایەكی سوپای میلیی كوردستانی بە درۆن و مووشەك كردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە ئەندامێكیان بە ناوی مزەفەر محەممەد ساڵح ناسراو بە (نەبەز) شەهید بووە.



وشە - رامیار جەواد