كەشناسیی كوردستان: سبەی بەفر و باران دەست پێ‌ دەكاتەوە

:: PM:12:38:21/01/2026 ‌
كەشناسیی كوردستان لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی تری بەفر و باران روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، سبەی ئێوارە دەست پێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی كانوونی یەكەم، كەشناسیی كوردستان بڵاوی كردەوە، شەپۆلێكی بەفربارین روو لە ناوچەكەمان دەكات، لە كاتەكانی شەوی پێنجشەم كاریگەریی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری روو لە ناوچەكەمان دەكات.

باس لەوەش كراوە، بەهۆی نزمیی پلەكانی گەرما و كاریگەریی بارستە هەوایەكی سارد، دەستپێكی ئەم شەپۆلە لە زۆربەی ناوچەكەمان بە بەفربارین دەست پێ دەكات، لە رۆژی هەینی هەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتەكان لە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی بەفربارین دەبێت لەگەڵ بەفربارین، هەندێ ناوچە نمەبارانی دەبێت.

روون كراوەتەوە، بەفربارین لە سەنتەری پارێزگاكان دەبارێت بە ڕێژەی جیاجیا، كاریگەریی ئەم شەپۆلە تا كاتەكانی درەنگی شەوی هەینی و كاتەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی شەموو بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی شەموو كاریگەریی ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت . سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر، بارانی پچڕپچڕی مامناوەندی دەبێت، هەندێك كاتیش بە تێكەڵی بەفریش دەبارێت لەگەڵ باران.



وشە - رامیار جەواد