چەكدارانی سەر بە حكوومەتی كاتیی سووریا، هێرشیان كردە سەر گوندی "حەمدوون" لە كۆبانێ و بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەیە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم 21ی كانوونی دووەم، سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی كە گوایە ڕایان گەیاندبوو، هێرشیان كردە سەر گوندی حەمدوونی سەر بە كۆبانێ، بەگوێرەی زانیارییەكان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەهید و بریندار هەیە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، ئێستە چەكداران هێرش دەكەنە سەر گوندی باسلی سەر بە حەسەكە.
چەند ڕۆژێكە ئەو چەكدارانە بەردەوام هێرش دەكەنە سەر شارەدێی سرین لە سنووری كۆبانێ، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەژەوە هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراوە.