بڕیارە لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە هەولێر كۆببنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی خاڵەكانی رێككەوتنی نێوان سووریا و هەسەدە دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی كانوونی دووەم، میدیاكانی رۆژئاوا بڵاویان كردەوە، لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و تۆم باراك نێردەی ئەمەریكا بۆ سووریا، جارێكی تر لە هەولێر لەسەر پرسی رۆژئاوای كوردستان كۆ دەبنەوە.
ئەوەش زانراوە، مەزڵووم عەبدی و تۆم باراك تاوتوێی رێككەوتنە 14 خاڵییەكەی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و دیمەشق دەكەن.
هەفتەی رابردوو كۆبوونەوەیەك لە نێوانیان ئەنجام درا، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو خاڵانەی رێككەوتن كرا لە نێوان رۆئاوای كوردستان و حكوومەتی كۆماری سووریا ئەنجام دراوە.