نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە كۆبوونەوەدان

:: PM:03:20:22/01/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر دەستی پێ كرد. 

بڕیارە لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە هەولێر كۆببنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی خاڵەكانی رێككەوتنی نێوان سووریا و هەسەدە دەكەن.

مەزڵووم عەبدی و تۆم باراك تاوتوێی رێككەوتنە 14 خاڵییەكەی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و دیمەشق دەكەن.

هەفتەی رابردوو كۆبوونەوەیەك لە نێوانیان ئەنجام درا، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو خاڵانەی رێككەوتن كرا لە نێوان رۆژئاوای كوردستان و حكوومەتی كۆماری سووریا ئەنجام دراوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا ئامادە دەبێت، ئەوە جیا لەوەی سەرۆك بارزانی لە ئیتاڵیایە بۆ گەیاندنی دەنگی كورد، مەسروور بارزانیش لە داڤۆس رۆژانە دەیان كۆبوونەوە ئەنجام دەدات و باسی دۆخی سووریا دەكات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم