یەكێتی پۆستێكی تر لە گۆڕان وەردەگرێتەوە

:: AM:09:39:24/01/2026 ‌
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لاوازی بزووتنەوەی گۆڕانی بەهەل زانیوە، بەردەوامە لە وەرگرتنەوەی پۆستەكان لەو حزبە كە پێشتر بەپێی رێككەوتن پێی داوە.

بڕیارە سبەی گۆڕانكاری لە پۆستی قایمقامی قەزای بازیان ئەنجام بدرێت و كادرێكی یەكێتی لە شوێنی نوێنەرەكەی گۆڕان دەستبەكار بێت.

ئەوەش زانراوە، تاریق ڕەشید قایمقامی پێشتری چەمچەماڵ لە پشكی یەكێتی، بە وەكالەت دەستبەكار دەبێت لە شوێنی (ئیسماعیل ئەحمەد) قایمقامی ئێستەی بازیان كە لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕانە.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر یەكێتی چەند پۆستێكی تری لە گۆڕان وەرگرتووەتەوە، بەشێكی ئەو حزبەش ئێستە لە ژێر كاریگەریی یەكێتییە و هیچ قسەیەكیان لەسەر ئەو بابەتە نییە.

پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی رێككەوتنێكی دووقۆڵییان هەبوو، بەپێی رێككەوتنەكە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری سلێمانییان لە حكوومەتی خۆجێی دابەش كردبوو.



وشە - رامیار جەواد