ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا بۆ ماوەیەك درێژ كرایەوە، ئەوەیش دوای ئەوە دێت كە سەعات هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی دەهات.
ئەمڕۆ شەموو 24ـی كانوونی دووەم، میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا درێژ كرایەوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، هەرچەندە تا ئێستە هەسەدە و حكوومەتی سووریا درێژكردنەوەی ئاگربەستەكەیان رانەگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكان، ئاگربەستەكە لانی كەم بۆ مانگێك درێژ كراوەتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر بۆ چوار رۆژ ئاگربەست راگەیەنرابوو و ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەعات هەشت ئاگربەست كۆتایی دەهات.