بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رای دەگەیەنێت، پاسپۆرتێك ساڵێك زیاتری تێدا مابێت بۆ تەواوبوونی ماوەی بەسەرچوونەكەی (Expire ) ، واتا جۆری مامەڵەی خواستی داواكاریی هاووڵاتیی خۆی (حسب رغبە) لە 200 هەزار دینارەوە كرایە 50 هەزار دینار.
ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی كانوونی دووەم، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێَمانیدا هاتووە، موژدە بۆ هاووڵاتییان، خزمەتگوزاریی زیاتر لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان لە ساڵی نوێدا بۆ مامەڵەی نوێكردنەوەی پاسپۆرت زیاد كرا.
باس لەوەش كراوە، پاسپۆرتێك ساڵێك زیاتری تێدا مابێت بۆ تەواوبوونی ماوەی بەسەرچوونەكەی (Expire ) ، واتا جۆری مامەڵەی خواستی داواكاریی هاووڵاتیی خۆی (حسب رغبە)، لە 200 هەزار دینارەوە كرایە 50 هەزار دینار.