ئەمڕۆ یەكشەم 25ی كانوونی دووەم، سەرۆك مەسعوود بارزانی و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) پێوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد.
پێوەندییەكە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا بووە لەسەر بارودۆخی ئێستەی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان.